• ساڵی 1973 له‌ شاری سلێمانی له‌ دایك بووم

له‌ هاوینی ساڵی 1986 که‌ پێم نابووه‌ پله‌ی ناوه‌ندی، ئاشنا بووم به‌ تیپی مۆسیقای نه‌ورۆز له‌ قوتابخانه‌ی ئه‌رده‌لانی سه‌ره‌تایی که‌ خۆشم ساڵی پێشتر قوتابی بووم تێیدا بۆ ئه‌و هاوینه‌ خولێکی فیربونی مۆسیقایان ئاماده‌ کردبوو(مامۆستا عوسمان مو‌حممه‌د ئه‌مین سه‌رپه‌رشتیاری تیپه‌که‌ بوو کاك(زانا مه‌حمود هه‌ژارو به‌ختیار حه‌مه‌ که‌ریم و عه‌زیز که‌ ژه‌نیاری ئامێری چه‌لۆ بوو) خولی فێربوونه‌کایان به‌ڕێوه‌ ئه‌برد)له‌ سه‌ره‌تادا وه‌ك کۆرس له‌ چه‌ند گۆرانییه‌کی منداڵاندا به‌شدارییم کرد، که‌ هه‌ر له‌و ساڵه‌دا وێنه‌مان گرت له‌ ته‌له‌فزیۆنی که‌رکوک. پاشان هه‌ر له‌ هه‌مان ساڵدا پێشنیار کرا که‌ ئامێری سه‌نتور بژه‌نم به‌ڵام حه‌زی خۆم هه‌ر وه‌ک له‌ سه‌ره‌تاوه‌ پێم وتبوون ئامێری که‌مان((violinبوو. پاشان ئامێری فلوتیان پێدام پاشان کلارنێت و...هتد.ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ بوو که‌ ئامێری که‌مان نه‌بوو تا بمده‌نێ و پرۆڤه‌ى له‌سه‌ر بکه‌م به‌ڵکو ئه‌بووایه‌ خۆم بیکڕم، به‌ڵام ئامێره‌کانی تر هه‌بوون. له‌پاشدا به‌هۆى دایکی خۆشه‌ویستمه‌وه‌ که هات له‌گه‌ڵ كاك زانا که‌(وانه‌ی که‌مانی ئه‌وته‌وه‌)قسه‌ی کرد به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی که‌ ئامێری که‌مانم بده‌نێ، له‌وه‌ڵامدا ته‌نها ئه‌وه‌بوو که‌ ئه‌بووایه‌ خۆم ئامێره‌که‌ بکڕم. بۆیه‌ دایکیشم وتبووی گرنگ نیه‌ خۆم بۆی ئه‌کڕم، بۆ به‌یانی له‌گه‌ڵ کاك زانا چوینه‌ لای كاك سه‌باحی سه‌نتور(که‌ دوکانی ئامیری مۆسیقای هه‌بوو وه‌خۆیشی وانه‌ی سه‌نتوری ئه‌وته‌وه‌ له‌ تیپه‌که‌دا) که‌مانێکی له‌ جۆری(صینی)مان لا هێنا به‌ 26 دینارو پاش مانگیك دایکی خۆشه‌ویست و هه‌رده‌م له‌ یادم پاره‌که‌ی دایه‌. ئه‌توانم بڵێم هه‌ر جه‌خت و زۆرىو هاندان و خۆشه‌ویستی دایکیشم بوو که‌ توانیم ئه‌و سه‌ره‌تایه‌ش جێ بێڵم، چونکه‌ تا ڕادده‌یه‌ك بێزارىو ناخۆش بوو له‌ سه‌ره‌تادا.‌

  • له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 1987 له‌گه‌ڵ ئامێرى که‌مان بومه‌ هاوڕێ و هه‌ر له‌هه‌مان ساڵدا بۆ یه‌که‌م جار له‌ گۆرانی شه‌کره‌ به‌فره‌ی هونه‌رمه‌ند(به‌هجه‌ت یه‌حیا) وه‌ك ژه‌نیاری که‌مان به‌شدار بووم، پاشان ‌ تۆمارمان کردو وێنه‌یمان گرت بۆ ته‌له‌فزیۆنی که‌رکوك.
  • ساڵی 1989 که‌ ساڵی یه‌که‌می خوێندنم بوو له‌ په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌کان، له‌ چه‌ند گۆرانییه‌کی تیپی مۆسیقای سلێمانىو تیپی مۆسیقای نه‌ورۆز به‌شدار بووم وه‌ك کۆرس و وه‌ك ژه‌نیار که‌ له‌ ته‌له‌فزیۆنی که‌رکوك وێنه‌یانمان گرتن.
  • ناوه‌ڕاستی ساڵی 1995 گروپێکمان دامه‌زراند له‌ژێر ناوی(گروپی هۆره‌)، که ئه‌ندامانی سه‌ره‌کی کاك(ئومێد جه‌مال، نه‌ورۆز که‌مال، عومه‌ر عه‌بدولڵاو فه‌رهاد محممه‌د ساڵح)بوو، بۆ ساڵی 1996 کاسێتیکمان به‌ هاوکاری موسیکژه‌نانی تری شاری سلێمانی کرد بۆ هه‌ندێ له‌ گۆرانیبێژان له‌وانه‌ کاك(ئازاد خانه‌قینی، حه‌مه‌ ڕه‌وف که‌رکوکی، به‌رزان وه‌هاب،جه‌مال حه‌سه‌ن، ئاڤان جه‌مال،شێرکۆ تالیب....).
  • له‌ 18/11/2000 به‌شدار بووم وه‌ك ژه‌نیار له‌ کۆنسێرتی هونه‌رمه‌ند(عه‌دنان که‌ریم)، وه‌ یه‌که‌م ڕۆژی هاتنم بوو بۆ ووڵاتی سوید.
  • هه‌ر له‌ هه‌مان ساڵدا به‌شداریم له‌ کاری ( CD )ی هونه‌رمه‌ند تارا ره‌سوڵ کرد، وه‌ك کاری دابه‌شکردنی موسیك، وه‌ك ژه‌نیاری که‌مان. له‌ پاشداو هه‌ر له‌ هه‌مان ساڵدا کاری ( CD )ه‌کمان بۆ هونه‌رمه‌ند عه‌دنان که‌ریم کرد،که‌ به‌هه‌مان شێوه‌ وه‌ك دابه‌شکردنی موسیك و ژه‌نیاری که‌مان به‌شدار بووم.
  • له‌ ساڵی 2003 داو له‌ کۆنسێرتێکی تری هونه‌رمه‌ند عه‌دنان که‌ریمدا وه‌ك دابه‌شکاری موسیك و ژه‌نیاری که‌مان به‌شدار بووم، که‌ له‌ هه‌ر دوو شاری(یۆته‌بۆرىوستۆکهۆڵم) پێشکه‌ش کرا.
  • له‌کۆتایی مانگی 10/2005 دوو کاری موسیکم ئه‌نجامدا له‌ ژێرناوی(سه‌مایه‌کی ته‌نیا و هانای دووری).